
ریگای ژیان

تەحەدای هەموو ئیسلام ئەکەم هەرکەسێک توانی بیسەلمێنێت مرۆڤ بە دڵی عاقڵ ئەبێت من ئەبم بە ئیسلام

ئایا قورئان ئیشارەتی بە وە داوە کە عقڵ لە مێشکی مرۆڤ دایە گەر بە یەک ووشەش بێ
زۆر کات کە قورئانم دەخوێندەوە و سەرنجم لەم ئایەتانە دەدا کە ئەڵێت مرۆڤ بە دڵی عاقڵ دەبێت نەک بە مێشکی بەڕاستی بە تعبیرە شعریەکان ئەهاتە پێش چاوم نەک بە قسەی خوایەک کە ئەڵێن مرۆڤی دروست کردووە چونکە خوایەک مرۆڤی دروست کردبێت ئەزانێت مرۆڤ بە مێشک عاقڵ ئەبێت و بیر ئەکاتەوە و خوایەک مرۆڤی دروست کردبێت هەڵەی ئاوا ناکات
وە لە ئایەتەکان دا ئەڵێت ترسمان خستە دڵی کافرەکان یان مۆرمان لەسەر دڵیان داوە تا عاقڵ نەبن
سەیر بکە لە سورەتی آل عمران ئایەتی ( ١٥١ )
سَنُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُواْ الرُّعْبَ بِمَا أَشْرَكُواْ بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَمَأْوَاهُمُ النَّارُ وَبِئْسَ مَثْوَى الظَّالِمِينَ
سورەتی الأعراف ئایەتی ( ١٠١ )
تِلْكَ الْقُرَى نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَائِهَا وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَمَا كَانُواْ لِيُؤْمِنُواْ بِمَا كَذَّبُواْ مِن قَبْلُ كَذَلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَىَ قُلُوبِ الْكَافِرِينَ
سورەتی یونس ئایەتی ( ٧٤ )
ثُمَّ بَعَثْنَا مِن بَعْدِهِ رُسُلاً إِلَى قَوْمِهِمْ فَجَاؤُوهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَمَا كَانُواْ لِيُؤْمِنُواْ بِمَا كَذَّبُواْ بِهِ مِن قَبْلُ كَذَلِكَ نَطْبَعُ عَلَى قُلُوبِ الْمُعْتَدِينَ
سورەتی الروم ئایەتی (
٥٩)
كَذَلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِ الَّذِينَ لا يَعْلَمُونَ
وەهەروەها ئیتریش لە ئایتەکان بەڵام ئەم دوو ئایەتە زۆر بە ڕوونی و بە ئاشکرا ئەڵێت دڵ سەرچاوەی عاقڵ بوون و بیر کردنەوە و تێ گەیشتنە نەک مێشک
سەیر بکەن
١- سورەتی الأعراف ئایەتی ( ١٧٩ ) ئەڵێت
وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لَا يَسْمَعُونَ بِهَا أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ
٢- سورەتی الحج ئایەتی ٤٦ ئەڵێت
أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا أَوْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَكِنْ تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ
وە هەروەها لە سورەتی الشرح دا ئەڵێت
أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَك
وە هەروەها لە حەدیثي صحیحیش دا کە شی کردنەوە بۆ ئەم ئایەتە ئەکات کە باسێکی بە ناوبانگە ئەڵێت
گوایە جوبرائیل دڵی محمدی دەرهێناوە و بە ئاوی زمزم شۆردوویەتی و پڕی کردووە لە زانست و پەند و زانیاری کە ئەو شەوەی پێش ئەوەی شەوڕۆ بکات واتا لیلة الأسراء
ئەمەش حەدیثەکەیە
نص الحديث من صحيح البخاري:
حدثنا هدبة بن خالد حدثنا همام بن يحيى حدثنا قتادة عن أنس بن مالك عن مالك بن صعصعة رضي الله عنهما
أن نبي الله صلى الله عليه وسلم حدثهم عن ليلة أسري به بينما أنا في الحطيم وربما قال في الحجر مضطجعا إذ أتاني آت فقد قال وسمعته يقول فشق ما بين هذه إلى هذه فقلت للجارود وهو إلى جنبي ما يعني به قال من ثغرة نحره إلى شعرته وسمعته يقول من قصه إلى شعرته فاستخرج قلبي ثم أتيت بطست من ذهب مملوءة إيمانا فغسل قلبي ثم حشي ثم أعيد
وە حەدیثی دووەم کە مسلم ئەی گێڕێتەوە ئەڵێت
الحديث من صحيح مسلم:
و حدثني حرملة بن يحيى التجيبي أخبرنا ابن وهب قال أخبرني يونس عن ابن شهاب عن أنس بن مالك قال كان أبو ذر يحدث
أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال فرج سقف بيتي وأنا بمكة فنزل جبريل صلى الله عليه وسلم ففرج صدري ثم غسله من ماء زمزم ثم جاء بطست من ذهب ممتلئ حكمة وإيمانا فأفرغها في صدري ثم أطبقه
ئێستا ئایا بەڕاست خوا و محمد وایان زانیوە دڵ سەرچاوی عاقڵ بوون و بیر کردنەوە و زانین و فێر بوونە ؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە فەرموون مێژووی مێشک سەیر بکەن
سەیر بکەن داعیە زانستیەکانی ئیسلام بۆ پینەو پەڕۆی ئەم هەڵەیەی قورئان ئەڵێن چی ؟
http://www.youtube.com/watch?v=QpnasiFCs38
For many millennia the function of the brain was unknown. Ancient Egyptians threw the brain away prior to the process of mummification. Ancient thinkers such as Aristotle imagined that mental activity took place in the heart
وە لە واتای ئەم بابەتەدا بە کوردی وەری ئەگێڕم بۆ ئەوەی باشتر لێی تێ بگەن ئەڵێت
پێش چەندین سەدە کار و فەرمانی مێشک بە نەزانراوی مابۆوە و میسریە کۆنەکان کە مرۆڤەکانیان مۆمیا دەکرد مێشکەکەیان دەر ئەهێنا و لە دوور فڕێیان ئەدا
ئەوەی کە سەیرە ئەرستۆ تالیس ئەم زانایە کەوتۆتە هەمان هەڵەوە کە نزیکەی ٢٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا بووە وای زانیوە دڵ سەر چاوەی عاقڵ بوونە نەک مێشک
وە گالینۆس یەکەمین کەس بوو کە لەساڵەکانی { ١٣٠ بۆ ٢٠٠} زاینی زانیویەتی کە مێشک سەرچاوەی بیر کردنەوە هەست و خۆشەویستیە بەڵام ئەم زانستەی گالینۆس بێ ڕووناکی مایەوە تا سەدەی شانزەهەم لە چاخی ڕاپەڕین لەسەر دەستی فیسالیۆس ڕووناک کرایەوە و برەوی پێ درا
وە هەروەها زۆر نوسراو و ووتار و بابەتی کۆن هەیە کە وایان زانیوە دڵ سەرچاوەی عاقڵ بوونە هەتا دوای چاخی ڕاپەڕینیش خەڵکانێک هەن وا ئەزانن کە دڵ سەرچاوەی بیر کردنەوە و عاقڵ بوونە نەک مێشک وە دەتوانن ئەم لینکە سەیر بکەن کە لە زانکۆی أستانفۆردی ئەمریکادا باسی مێژووی زانینی مێشک ئەکات
http://www.stanford.edu/class/history13/earlysciencelab/body/brainpages/brain.html
لەمەوە بۆمان دەر ئەکەوێت کە زۆربەی زۆری بیرو و باوەڕەکانی کۆن وایان زانیوە کە دڵ سەرچاوەی بیر کردنەوە و عاقڵ بوون و هەست و خۆشەویستی یە نەک مێشک بەڵام ئەوەی کە زۆر سەیرە قورئان و محمد کەوتوونەتە هەمان هەڵەی کوشندەوە و کە ئەمە بەڵگەیەکی گەورەیە کە قورئان قسەی محمدە نەک خوا
وە لەوەش سەیر تر ئەوەیە مرۆڤەکانی سەدەی ٢١ داکۆکی لەم هەڵەیە بکەن و بڵێن سەرچاوەی عاقڵ بوونی مرۆڤ دڵە نەک مێشک
سەیری ئەم لاوە بکەن تەمەنی ١٧ ساڵە و دڵی دەست کردی بۆ دانراوە و عەقڵیشی کار ئەکات و هیچ گرفتی نیە لە بیر کردنەوە و تێ گەیشتن
http://abclocal.go.com/ktrk/video?id=8496471&syndicate=syndicate§ion
ئەم مرۆڤەش لە لوبنان نەشتەرگەری گۆڕینی دڵی بۆ کراوە و دڵی پلاستیکی دەستکردی بۆ دانراوە
http://www.youtube.com/watch?v=t5W6jAB1hTU
http://www.youtube.com/watch?v=9Ec5rN-7DAA&feature=youtu.be
http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=bdIZkasIDas
http://www.youtube.com/watch?v=knTQK28SLdQ
http://abclocal.go.com/ktrk/video?id=8496471&fb_source=message
http://www.youtube.com/watch?v=bdIZkasIDas&feature=youtu.be
http://www.youtube.com/watch?v=wMJxhiAzB4Y&feature=youtu.be
http://www.youtube.com/watch?v=11zL0ONyLtk&feature=youtu.be
http://www.youtube.com/watch?v=YNNhYIBDqmY&feature=youtu.be
http://www.youtube.com/watch?v=54PoAup60-A
http://www.youtube.com/watch?v=bv0YDt3RqlI
ئەرێ دە توشەرەفتان جوان سەیری ئەم مرۆڤانە بکەن کە دڵی پلاستیکیان بۆ دانراوە بزانن عەقڵیان هیچ کێشەیەکی هەیە ؟ گەر نا تکایە بوختان بە خوا مەکەن و مەڵێن قورئان و ئایینەکان
قسەی خوان
وەرگیراوە لە فەیسبووکی Kish Melik