
ریگای ژیان

خودای راسته‌قینه‌ی من و لله‌ی ساخته‌ی ئه‌وان

تیروانینەکان بۆ خودا‌و بونی خودا جۆراو جۆرن ، هه‌ندیک پییان وایه له‌وکاته‌وه‌ی مرۆڤ هه‌یه و له‌هه‌قی سروشت نایات و هه‌ست به‌ترس ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ترس و بی ده‌سه‌لاتی خۆی له سروشتدا زال بیت په‌نای بردووه‌ته به‌ر دروستکردنی خودا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له‌ترس رزگاری بیت هه‌م نائیومیدی و بیدەسەلاتی خۆی له به‌رامبه‌ر سروشت خودای داهیناوه تاخۆی له‌و نائومیدی و بی ده‌سه‌لاتیه رزگار بکات و پییان وایە هەر ئەمە هۆکاری لیکۆلینەوەکەیە لە خودا‌و دروستکردنیەتی ، هه‌ندیکی تر پییان وایه له‌و رۆژه‌وه‌ی مرۆڤ بیر ده‌کاته‌وه و له‌سروشتی روانیوه‌و لیی راماوه تیگه‌شتووه که هیزیکی بالا ئه‌م بوونەی دروست کردووه و له‌ریی شونه‌واره‌کانی کاری خوداوه خودای دۆزیوه‌ته‌وه ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تیه‌وه بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی بوون مرۆڤ په‌نای بردووه‌ته به‌ر دروستکردنی ئه‌فسانه‌کان هه‌رلیره‌وه سه‌ره‌تای ترسان له‌توره‌ی ئاسمان و هیزی روحه‌کان و ئارام کردنه‌وه‌ی روحه شه‌رانگیزه‌کان و سه‌ره‌تای جادوو په‌یدابووه‌و دواتر ئاینی لی جیابووه‌ته‌وه به‌سه‌ره‌تای ئاینه‌کانیش ریچکه‌ی تیروانینه‌کان قۆناغ به‌قۆناغ گه‌شه‌یکرد و گۆرانی به‌سه‌ردا هات ، به‌تایبه‌تی ئاینه بەناو ئاسمانییه‌کان ، چونکه ئه‌گه‌ر سه‌یری ته‌ورات بکه‌ین له‌یه‌ک له ئه‌سفاره‌کاندا خودا له‌گه‌ل یه‌عقوب زۆران ده‌گریت وه‌ک مرۆڤ وایه یه‌عقوب خودا ده‌دات به‌زه‌ویدا و داوای ئه‌وه‌ی لیده‌کات که‌خه‌لاتی بکات ئه‌ویش ده‌یانکات به شعب لله مختار تالەبەرچاوی دروستکراوەکانی شەرمەزارنەکریت ، که‌واته تا ته‌ورات خودا مرۆڤه‌و لای مه‌سیحیه‌کانیش گۆرانه‌که زۆر نییه دابەشەدەبیت بەسەر سی ئاراستەدا ، دیسان کاتی دیینه سه‌ر ئیسلام لله له ئیسلام دا کابرایه‌که له‌سه‌ر عه‌رش دانیشتووه مه‌لایکه‌ته‌کان خۆی و عه‌رشه‌که‌یان هه‌لگرتووه و ناوی جه‌باره‌و توره‌یه ناوی متکبره‌و له‌خۆبای و لوت به‌رزه ناوی ره‌حمانه‌و ناوی ره‌حیمه و ناوی که‌ریمه و ناوی الضار زیان گەیەنەرە، المقیت چاودیری خەلک دەکات و ئەوەی فیلی لی بکات ئەمیش فیلی لیدەکات إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَىٰ يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا النساء - الآية 142، تادوای
هه‌مان شیوه خودا لەسییەکی شەودا دادەبەزیتە ئاسمان بۆ ئەوەی وەلامی بەندەکانی بداتەوەو دەلی هەرچیم داوا لیبکەن دەیاندەمی
ينزل ربُّنا جل وعلا كل ليلةٍ إلى سماء الدنيا إذا ذهب شطرُ الليلِ فيقول : من يدعوني فأستجيبَ له، من يسألني فأعطيَه، من يستغفرني فأغفرَ له . حتى إذا ذهب ثلثُ الليلِ فهو أيضًا وقتٌ للقيامِ لقوله : إذا بقي ثلثُ الليلِ ينزل ربنا إلى سماء الدنيا . . .
الراوي: - المحدث: ابن العربي - المصدر: أحكام القرآ‌ن - الصفحة أو الرقم: 4/326
خلاصة حكم المحدث: صحيح
لیرەدا پرسیاری دروست دەبیت اللە چۆن دەگەریتەوە سەعەرش لەکاتیکا بەردەوام هەرجارەو لەجییەک ٣یەکی شەوە )
دیته ئاسمانی یه‌که‌م و ئاسمانی دوای ئه‌گه‌ریته‌وه ده‌بینیین خودای ئیسلامیش که ناوی لله‌یه سیفه‌ته مرۆییه‌کانی له ده‌س نه‌داوه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش له قورئان دا رۆلیکی زۆر خراپ ده‌بینیت که له زۆرجیگای تردا باسمان کردووه که ئیستا ناچینه‌وه‌سه‌ری دوای ئەوە اللە قاجی هەیە
ئەڵێن خوا هیچ شتێک وەک ئەو نیە ( لیس کمثله شی‌ء) وەک لە قورئان دا هاتووە لە سورەتی شوری ئایەتی ١١ هیچ شتێک لە خوا ناچێت
کەچی لە سورەتی قلم دا ئایەتی ٤٢ ئەڵێت رۆژی کە قاجی نیشاندەدات واتا قاچیشی هەیە
يَوْمَ يُكْشَفُ عَن سَاقٍ وَيُدْعَوْنَ إِلَى السُّجُودِ فَلا يَسْتَطِيعُونَ
لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە گەر خوا قاچی هەبێت چۆن لە هیچ ناچێت ؟؟؟
باشە زۆر شت قاچی هەیە مێروولە ئاژەڵ و مرۆڤ و هتد
ئەمە ئەللەی ئەوان ، ....
بەلام ئه‌گه‌ر ئیمه به‌شیوه‌یه‌کی ئاوه‌زمه‌ندانه بیر له خودا بکه‌ینه‌وه خودا چیه ؟ سه‌ره تا ده‌چینه لای سپینۆزاکه ده‌لیت :ئه‌گه‌ر سیگۆشه زمانی هه بوویه ده‌یگوت خودا ریکترین سیگۆشه‌یه ئه‌گه‌ر بازنه زمانی هه‌بوایه ده‌یگوت خودا ریکترین بازنه‌یه به‌م شیوه‌یه هه‌ر بوونه‌وه‌ره‌و سیفاته تایبه‌تیه‌کانی خۆی ده‌داته‌پال خودا ، هه‌روه‌ها ده‌لیت :
خودا و سروشت دوو روی یه‌ک په‌ره‌ن ، بۆیه ده‌بینین سروشت کارایه‌و توانای خولقاندن و داهینانی هه‌یه ، هه‌ر سروشته توانای شیوه پیدانی دنیای مادی هه‌یه و هه‌لگری دوروستبووه‌کانی هه‌یه ، وه‌ک دارستانه‌کان و هه‌واو روه‌ک و ئاو روبار وزینده‌وه‌ران گشت ئه‌وشتانه‌ی بوونی هه‌یه له سروشتا ، ناوه‌رۆکی سروشت هه‌قیقه‌ته‌و ده‌بیت لیی وردبینه‌وه ، خودا زنجیره‌یه هه‌کاره له‌پشت هه‌موو دروست بوونیکه‌وه دژیه‌کی سروشت روکه‌شه که‌واته خودا ناوه‌رۆکی یاسای سروشتیشه (سپینۆراز) ده‌بینین سپینۆزا خودا به‌م جۆره وینا ده‌کات ونایخاته ناو چوارچیوه‌ی هه‌نده‌کیه‌و له سیسته‌می سروشته‌وه لی ده‌روانیت و ده‌یکات به‌ری سایه‌ک که‌به‌ده‌ره له چاکه‌و خراپه چونکه له شوینیکی تردا سپینۆزا ده‌لیت چاکەو :
خراپه ، ده‌بیت بلیین که ئه‌م دوانه مانایه‌کی جیگیریان نیه ، چونکه شتیکی تاک ته‌نیا له‌وانه‌یه له هه‌مان کاتدا ( باش و خراپ بیت ) یان ( نه‌باش و نه‌خراپ )بیت ( سپینۆزا بۆی ده‌بینیین خودا لای سپینۆزا واتایه‌کی جیاوازتری هه‌یه له خودای دینه‌کان ئه‌وه‌ی که زۆر جار کیشه بۆ ئه‌وانه دروست ده‌کات که بیر له خودا ده‌که‌نه‌وه ئه‌وه‌یه که یه‌ک له‌روانگه‌ی ئاینه‌وه بیر له خودا ده‌که‌نه‌وه دوو به‌لۆجیکی ئه‌رستۆ بیری لیده‌که‌نه‌وه‌و ده‌یانه‌ویت له هه‌نده‌کیشدا هه‌مان خوادای هه‌مووه‌کیان بۆده‌رچیت ،له کاتیکا له‌پیره‌وه‌کاندا به‌پیی لۆجیکی نوی هه‌مان پیره‌و ده‌رناچیته‌وه ، جونکه سیسته‌می پیره‌وه‌کان جودایه ، هه‌روه‌ها هه‌ندیک پرسیاریان بۆ دروست ده‌بیت که خودا له‌جیه‌وه هاتووه‌و جۆن هه‌ست به‌بوونی بکه‌ین راستی ئیمه زۆر به‌ساده‌ی له‌ریگای سیسته‌می بوونه‌وه هه‌ست به‌بونی خودا ده‌که‌ین چونکه سیسته‌می بوون بوونی خودا ده‌سه‌لمینیت ، بۆئه‌وه‌شی خودا له جیه‌وه هاتووه ؟ کاتی ئیمه پیناسه‌ی بوونی خودا ده‌که‌ین چیتر ئه‌و پرسیارانه وه‌رناگریت ، چونکه ئه‌و خودایه نه‌ک شتیکیتر ، ده‌بیت ئه‌وه‌ش بلیم ئیمه بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی بوون و فه‌له‌سه‌فه پیویستمان به بوونی خودایه‌که ، چونکه هیچ جیگرەوەیەک جیگای خودامان بۆ پرناکاته‌وه ئه‌مه‌ش بۆخۆی زه‌روره‌تی بوونی خودا ده‌سه‌لمینیت به‌بی ئه‌وه‌ی ئیمه بمانه‌ویت یان نه‌مانه‌ویت ، بەلام خودا که‌سی ناچار نه‌کردووه که بروای پیبینیت ، مرۆڤ خۆی خودا ده‌دۆزیته‌وه‌و هه‌ست به‌بوونی ده‌کات و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای ئه‌وه‌یه‌که ئیمه ئاگاداری کارمای خۆمان بین له‌سیسته‌می بووندا له‌ژیر کاریگه‌ری ریسا ئه‌خلاقییه‌کاندا ، چونکه ده‌رئه‌نجامی کاره‌کانمان بۆده‌گه‌ریته‌وه ، ئه‌مه‌یه خودای من و ئه‌وه‌ش لله‌ی ساخته‌ی ئه‌وان کەلەسەرەتادا باسم کرد ، جگه له‌وه ده‌مه‌ویت ئه‌وه بلیم که یه‌ک له‌وانه‌ی که تیروانینی سپینۆزای بۆخوا به‌لاوه په‌سه‌ند بووه ئه‌نیشتاینی گه‌وره زانای فیزیایه که به‌م شیوه‌یه ده‌لیت من بروام به‌خودای سپینۆزایه و دینه‌کان به خورافاتی منالی وه‌سف ده‌کات ، هەروەها (هاوکینگ )دواین زانای فیریا دەلیت : سروشت هۆکاری ئەوەی تیدایە کە خۆی خۆی دروست بکات
ده‌قی وه‌ته‌که‌ی ئەنیشتاین له خواره‌وه‌یه
"أنا أؤمن بالله سبينوزا الذي يكشف عن نفسه في تناغم منظم من ما هو موجود، وليس في الله الذي يخص نفسه مع مصائر وأفعال البشر. (ألبرت آينشتاين)"
"ذكر ان ألبرت إنشتاين مولود في عام 1879 لعائلة يهودية المانية، وقد بدأت شكوكه حول معنى وجدوى الاديان منذ ان كان في الثانية عشرة من العمر."
"عت في مزاد رسالة كتبها عالم الفيزياء وواضع النظرية النسبية البرت إنشتاين، وانتقد فيها الاديان بشدة، بمبلغ غير مسبوق وصل الى نحو 170 ألف جنيه استرليني (نحو 340 ألف دولار).
وكانت شركة بلومسبيري للمزادات قد توقعت ان لا تصل المزايدات عليها الى اكثر من ثمانية آلاف جنيه (نحو 16 ألف دولار). وتصف الرسالة الاديان بأنها "خرافات طفولية
هه‌روه‌ها بۆزانیاری زیاتر ده‌توانیت بچیته‌وه سه‌ر قوتابخانه فه‌لسه‌فیه‌کان و به‌سه‌رهاته‌نه‌مره‌کانی فه‌لسه‌فه و ئه‌م چه‌ند لینکه‌ی خواره‌وه
http://www.ankawa.com/forum/index.php?topic=443271.0
http://ebn-khaldoun.com/traduction.php?article=27