top of page

دنیایەکی تر پەیامی محەمەد و تەواوی دینەکانی تر لەسەربنەمای خەیال پلاویکی ناریک

  • Wix Facebook page
  • Wix Twitter page
  • Wix Google+ page

یه‌ک له‌وانه‌ی کاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردینداربوونی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ مردنه‌ ، کە زۆر کاریگه‌ره‌ لەسەر مرۆڤ جونکە پەیوەستە بەبیرکردنەوە لەدوای مەرگ یان باشتر بلیم خەیالکردن بەدوای مەرگ، هەروەها  جونکه‌ مرۆڤ له‌مردن ده‌ترسیت و نازانیت وەلامی دوای مردن چیە؟ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر دین بۆ ئومید وه‌رگرتن و رزگاربوون لە نائومیدی دینیش خەیالی دنیایەکی تری دەخاتە میشکەوە و بە خەیال پلاوی حۆری و بەهەشت و منالی لوس و شەرابی پاک فریوی دەدات و فشاریکی تریشی بۆ دروستدەکات و خەیالدان و هزری بەئاگری دۆزەخ و ئەزدیهاو تادوای دەترسینیت ، بۆ ئەوەی ناچار بیت بروا بەخەیال پلاوی بەهەشت بکات لەژیرکاریگەری ترس لەلایەک و تامەزرۆی بۆ جنس و شەراب لەلایەکی تر ، دیارە بیرکردنەوە لەدوارۆژ یان ژیانیکی تر تەنیا ویناکردنی خەیالەو وەهمیکە بۆ رزگار بوونی نائیومیدی مرۆڤ لەژیان ، چونکە زۆر مرۆڤ بەوە خۆشحال نابیت کەئیتر بەمردن کۆتای بەژیانی بیت  حەزدەکات دوای مردن ئەوەی ستەمیکردووە تۆلەی لیبکریتەوە  یان بلیین سزا بدریت چونکە تۆلە  هەلهینجراوی ئەقل نیە و هەلهینجراوی هەستە خیلەکیەکانە دینیش هەمان هەسەتە مرۆییەکانی ناو خیلی مامەلە کردووە  ئەقلانییەتی تیا بەدی ناکریت  ، چونکە ئامانج لەسزاجاک کردنە ، بەلام تۆلە بریتیە لەوەرگرتنەوەی ماف ئیتر کەسەکەی پی لەناودەجیت  چاکتر دەبیت خراپتر دەبیت،بەلام لەتۆلەدا ئەوە گرنگ نیە کوریکی خیلیک کوژراوە دەبیت کوریکی خیلەکەی تر بکوژریتەوە دین کەمیک دەستکاری ئەم تۆلە خیلەکیەی کردووە و هاتووە سزای خودای داناوە و کردوویەتی بە دادوەری رەها بۆئەوەی ئاواتە گەورەکەی مرۆڤ بەدی بینیت کە داد پەروەریە و لەژیاندا بەرەهای بەدینایات بەتایبەتی بۆسەردەمە کۆن و دواکەوتووەکان شتیکی مەحال بوو ،  دین کاری لەسەر ئاواتە بەدینەهاتووەکانی مرۆڤ بەگشتیکردووە کە لەدنیادا بۆی بەدینایات ، بەلام ئایا دنیایەکی تری لەم چەشنە  بەرهەمی ئەقلە ، بیگومان نەخیر ، چونکە ئەگەر گریمانەی دنیایەکی تریش بکەین و لیی وردبینەوە هیج بنەمایەکی ئەقلانیمان لەبەردەستانیە تاوینای بکەین و لیی بکۆلینەوە تەنیادەبیت بەخەیال گریمانەی شتیک بکەین و وینایەکی خەیال کردی بۆ دابنەین ، بۆیەلیرەوە ئەگەر خەیالیکی وردیش بکەین بۆ دنیایەکیتر دیسان ناکاتە ئەوەی  کەدین باسی دەکات ، چونکە یەک خودا پیویستی بەنویژ و رۆژو و ریورەسمە ئاینیەکان نیە ئەوە دینە وینای  ئەودنیاو خودا دەکات بەشتیکی سامناک و خەیالپلاویکی نارک کە بەنویژو رۆژو و حەج لیت خۆش دەبیت  ، لەراستیدا ئەگەر بەخەیال گریمانەی دنیایەکی تریش بکەین ئەوە بیگومان دەبیت بەپیی ریساکانی ژیان بیت یان سیستەمیکی هەبیت ئەگەر کارماش بیت بریتی دەبیت لەو کارانەی تۆ دەیکەیت لەژیانی رۆژانەتا ئەویش کاری باشە و خزمەتە بە سروشت و ژیان ، چونکە سروشت ئەگەر بەکاردانەوە فیزیایەکان مامەلەت لەگەل بکات و وزەکانی خۆت بکات بەپەرچەکردار بۆت ئەوە لەهەمان کاتدا لەدوای مردنیش هەمان شتت بۆدەگەریتەوە ، ئەگەر بەخەیالیش وینای شتیکی وابکەین ئەم خەیال پلاوەی بەهەشت و حۆریەکان و ئاگری دۆزەخ خەیال پلاویکی نا ریک زیاترشتیکی تر نیە کە خۆی لە گالتەجاری بەئەقلی مرۆڤی ساویلکەو   خوادا نەناسییەی ئاوەزمەندانەدا دەبینیتەوە ،  چونکە خودای دینەکان بەرهەمی خەیال و ترسە لەئاسمان و هۆی دەرەقەت ناهاتنی سروشت و دەستەوەستانی سەردەمەکۆنەکان دروستیکردووە نەک خودایەک کەئەقل بەرهەمی هینابیت بۆتەواوکردنی هاوکیشەی ژیان و بەرزکردنەوەی ورەی مرۆڤ بۆدریژەدان بەژیان ئەگەرچی دینیش ویستوویەتی نائومیدیەکانی مرۆڤ  چارەبکات ، بەلام هەزاران کیشەی تری دروست کردووە و مرۆڤی بردووەبەرەو خۆخەلەتاندن بەکردنی تاوان و لیخۆشبوون و تادوای  دین بویەریکی خراپی خولقاندووە , چونکە دین و تەواوی ئەوکایەیەی کاری لەسەردەکات بەرهەمی خەیالە  نەک ئاوەز و زانست و ژیری

ریگای ژیان

  • Wix Facebook page
  • Wix Twitter page
  • Wix Google+ page
bottom of page