top of page

 

رەمەزان و قوربان جەژن نین و عیدی عەرەب و دینی بیابانە
تەنیا نەورۆز جەژنی کوردە


جیاوازی نیوان جەژن و عیدی عەرەبی ئایا رەمەزان و قوربان جەژنن یان نەورۆز جەژنە زۆر مسولمان باسی عیدی رەمەزان و عیدی قوربان دەکەن کە ئەمانە سالانە دووبارە دەبنەوە کەلەراستیدا ئەمانە هیچی جەژن نیە جەژن لەزمانی کوردیدا وشەیەکی کۆنی پەهلەویەو کورد زۆریک لەنەتەوەکانی ئەم ناوچەیە هاوبەشن تییدا وشەی جەژن لەکوردیدا لەگەل ئەم وشانەدا و هاو رەگ و هاو بناغەیە و هاو واتان (جەژن،،جەشن، جشن، چیژن، جێژن ) ئەمانە هاورەگن وهاواتاکانیشی (زەماوەند و گۆڤەند،، هەڵپەڕین، شادی) (عید) لەو شەی (عاد) گەرانەوە و دووبارە بوونەوەوە دیت زیاتر بۆ بۆنە ئاینیەکان دروستە ، بەکارهینانی وشەی ( جەژن ) بۆ عیدی قوربان و عیدی رەمەزان کەمن ناوم ناوە (کورتان و تەرەزان ) هەلەیەکی زەقی ئاینیەو دیندارەکانی ئیسلام نەفامانە بەکاری دینن ئەوانە جەژن نین و عیدن ، چونکە بەچیژ نین و ئاهەنگ و خۆشی تیدا نیە ئەوەی وای کردووە وشەی جەژن بەکاربیت بۆ ئەم دوو بۆنەیە هەر ئەوەیە کە هاورەگە لەگەل وشەی یەسن ی ئاینی زەردەشتیدا کە بۆ ناوی دوعاو پارانەوەو ستایشەدینیەکانی ئاینی زەردەشتیەوە بەکارهاتووە ، نەورۆز لە کوردیدا لەدوو بەش پیک دیت یەکەم نەو ( واتا نوی ) دووەم (روز ) واتا (رۆژ ) دیارە ئەم دوو وشەیە وشەی بنەچەی هەردوو زمانی کوردی و فارسین چونکە هەردوو زمانەکە یەک سەرچاوەیان هەیە کە سەر بەزمانە ئاریەکانن لەروی بەکار هینانیشەوە نەورۆز بۆ رۆژینوی بەکار دیت و جەژنیش بۆ رۆژی بەچیژ و ئاهەنگ و شادی بەکاردیت ، لەئاینی میترایدا رۆژی لەدایک بوونی خۆرەو لە ئاینی زەردەشتیدا رۆژی لەدایک بوونی زەردەشتە لە رۆژ ژمیری کوردیدا سەری سالی کوردیە کەلەروی سوری گەردونیەوە ریکترین رۆژ ژمیرە و رۆژی بوژانەوەی دەشت و دەرەو کۆتای سەرماو سۆلەی زستانە واتای نوی بوونەوەی هەیە نەک عاد و دوبارە بوونەوە ، هەر بۆیە ئاگریش دەکریتەوە دەکریت بەشادی تا دواین رۆژی ئاگر دیاری بکریت وپیرۆزی روناکی بگات بەهەموو روحەکان ، بۆیە ئەوەی جەژنی راستەقینەی کوردە نەورۆزەو کورتان و تەرەزان جەژن نین و عیدی عەرەبن عیدی خۆیان بۆخۆیان و جەژنی خۆمان بۆ خۆمان
رامان بەرز

  • Wix Facebook page
  • Wix Twitter page
  • Wix Google+ page
  • Wix Facebook page
  • Wix Twitter page
  • Wix Google+ page
bottom of page