
ریگای ژیان

بەسەرهاتی کچیکی ئەوروپی

کچێکی ئەورووپی ئەم ڕەسمەی مەککەی بینیبوو،بە کەپڵەکەی وتبوو : واو بێیبی ئەم کۆنسێرتە زۆر قەرەباڵغ و خۆشە ئیللا ئەبێ بمبەی!
ئیتر ئەو کوڕە داماوە یەک سەعات خەریکی ببوو هەتا قەناعەتی پێ هێنابوو و تێیگەیاندبوو و وتبووی کچێ ئەمە کۆنسێرت نییە،ئەمە بت پەرستییە..
کچەکە وتبووی چۆن یەعنی؟
کورەکە : ئەها ئەو سندووقە ڕەشە ئەبینی وا لەناوەڕاستی ئەو حەشامەتەدایە؟
کچەکە : ئێ ئا،ئەمە تەختەی شانۆیە و گۆرانیبێژەکە لەوێ گۆرانی ئەڵێ
کورەکە : کچی باوکم گۆرانی بێژی چی و تەڕەماشی چی،ئەمە سندووقێکی گەورەیە و بەردێکی ڕەشی تیایە و زیاتر لە یەک ملیار کەس کڕنۆش بۆ ئەو بەردە ڕەشە ئەبەن و ساڵانەش بە سەدان هەزار موسڵمان زیارەتی ئەکەن و لە پێناوی دوو سێ فەڕڕە سووڕانەوە بە دەوری ئەم بەردەیا بە سەدان ملیۆن دۆلار سەرف ئەکەن
تێبینی : ئێستا کچەکە لە ئینعاشە و چارسەری پێویستی بۆ ئەکرێ،ئێمەش بە ناوی خۆمان و هەموو خەڵکی ئاواییەوە هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ ئەو کیژۆڵە ئەورووپییە ئەخوازین
.