
ریگای ژیان

دۆگمای دینه‌کان

ئاسان نییه دۆگمایه‌کی هندۆسی قه‌ناعه‌ت بکات که‌مانگا پیرۆز نیه و مانگا توشی نه‌خۆشی شیتی ده‌بیت و مانگا‌و ئاژه‌له‌کانی تر هه‌موویان زینده‌وه‌رن و هیچیان خودانین ره‌نگیشه ئه‌م قسه‌یه به‌کفر بزانیت ، هه‌روه‌ها ئاسان نیه
جوله‌که‌یه‌کی ئوسولی تیبگه‌یه‌نیت که ئه‌وان شه‌عب لله مختارنین ، دیسان گرانه مه‌سیحیه‌ک تیبگه‌یه‌نیت که عیسا کوری خوا نیه ، ئاسان نیه قه‌ناعه‌ت به که‌سیکی شیعه بکه‌یت که‌دوانزه ئیمام و محه‌مه‌دی مه‌هدی و ئیمامی عه‌لی به‌و جۆره‌نین که ئیوه تیی گه‌یشتوون و ئه‌وه خه‌یاله ، هه‌روه‌ها ئاسان نییه مسولمانیکی سونی تیبگه‌یه‌نیت که محه‌مه‌د و بۆراق ئه‌فسانه‌ی سۆمه‌ری و زه‌رده‌شتییه‌کانه محه‌مه‌د به مانگایه‌کی بالدار نه‌فریوه و یان ته‌یره‌عه‌بابیله به‌رد بارانی کردووه و یونس و حوته‌که‌ی و تادوای راست نین و خورافاتن ، ئاسان نییه ئه‌وانه تیبگه‌یه‌نی که بروایان به خورافاته ، چونکه له‌میشکی خۆیاندا هه‌زاران به‌لگه و وینه‌یان بۆخۆیان دروستکردووه که ئه‌وشتانه‌ی ئه‌وان راستی ره‌هایه‌و هه‌زاران پینه‌و په‌رۆ ده‌دۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ی قلای وه‌همه‌کانیان هه‌ره‌س نه‌هینیت، به‌لام مرۆڤ پیویسته هه‌موو شته ره‌هاکان بخاته ژیر پرسیاری ئه‌قله‌وه ، له‌میژوی شته‌کان و راستی شته‌کان بکۆلیته‌وه‌ته‌کان بکۆلیته‌وه به‌لام به‌داخه‌وه مرۆڤه ساده‌و ته‌مه‌له‌کان دوای دین ده‌که‌ون وتوانای خویننه‌وه‌یان نییه و توانای گه‌ران و لیکۆلینه‌وه‌یان نییه‌و ئەوەی لەمنالیەوە وەریان گرتووە بەهەموو پالنەرەکانیوە هەولی رزگاربوون لیی نادەن چونکە ئاسان نیەو ماندوو بوونیکی زۆری دەویت هه‌ر بۆیه زۆر به‌یان به‌دۆگمای ده‌میننه‌وه و راستیان پی قبولناکریت و ناتوانن دان به‌وه‌دا بنیین دینه‌کان جیاوازییان نییه‌و هه‌موویان خورا فاتن