top of page

فەیس بوک ئەو مەیدانەی هەرەس بە خورافات دینیت و ئاین لەکۆتاییەکانی و مەرگ نزیک دەکاتەوەو بەمەرگی ئاشنادەکات

فەیس بوک ئەو مەیدانەی هەرەس بە خورافات دینیت و ئاین لەکۆتاییەکانی و مەرگ نزیک دەکاتەوە

بیباوەران بە دین و دژە دینەکان خۆیان خزاندووەتە ناو زۆریک لەگروپ و پەیجەکانەوە لەفەیسبوک توانیویانە زۆر بەجالاکانە کاربکەن و بیروراکانیان بلاوکەنەوە تەواوی دین خراوەتە ژیر پرسیارەوە ، زۆریک لە چەواشەکاریەکانی ئیعجازو لایەنە شاراوەکانی ئاین کە زۆریکیان قیزەونن و مایەی شەرمن تەواوی نیشان بدریت و بخریتەو جیتر بەشاراوەی نەمیننەوە و دەقەکانی دین بەگشتی خراونەتە ژیر پرسیارەوە پیرۆزی وەلا نراوە ، شەریکی فکری توند لەنیوان زانست خوزان و دینداراندا هەیەو هەولی هەلوشانەوەی دین پرۆسەیەکی کراوەو بەردەوامەو خەباتکاران دژ بەجەواشەکاری ئیعجازو و چیرۆکە کۆنەکانی ئاین و خورافات بەردەوامەو فەیسبووک ئەو مەیدانەیە کەسەرئەنجام دین بەرەو هەلوەشان دەبات ، جونکە ئەوەی کە خەلک نەیدەتوانی بیلیت ئیستا لەفەیسبوکەوە بەناوی خوازراو چی بوویت دەیلیت ، پیاوانی ئاینی و نوینەرانی پیرۆزی جیتر ناتوانن خاوەن بیرو رەخنەگرەکان ناچاری بیدەنگ بوون بکەن بە کوشتن و بە سزادان و شار بەدەرکردن ، چونکە لەفەیسبوک ناوەکان نەناسراون و خوازراون ، ئەگەرچی شەرەکەی زانست خوازو ژیر خوازو خاوەن ئاوەزەکان شەریکی نابەرامبەرە بۆ پاک کردنەوەی کوردستان لە خورافاتو جەهالەتی ئاین و چەواشەکاریەکانی دین و بانگ خوازە فریوەدەرەکان کەخەریکی تۆقاندنیخەلک و درۆکردنن بەناوی خوداوە، چونکە ئەگەر ژیر خوازان و ئاوەزمەندان زانست خوازان تەنیاریگایان فەیسبوک بیت بۆ پاککردنەوەی کوردستان لەخورافات ، ئەوە بیگومان دینداران و بانگ خوازەدرۆزنەکانی ئاین دەیان پیگە و ناوەندیان لەبەردەستدایە بۆ بلاوکردنەوەی خورافات و وزەپیدانەوەی خورافات خوازان ،چونکە لە مزگەوتەکانەوە بەردەوام گویچکەی خورافات خوازان و خەلکی عەوام بەچەواشەکاریەکانیان پردەکەنەوە سەرەرای کەنالەکانی راگەیاندن یەبینراو بیستراوو نوسراوەوە ئیستاش بلاوکراوەیەکی سادەنیە بۆ ژیر خوازان ئەگەر بلاوکراوەیەکی نوسراوهەبیت بەهەموو شیوەیەک ریگری لەبلاوەبوونەوەی دەکەن بۆیە تاکە جیگای ژیر خوازان فەیسبوکە وشیاری و پاکرنەوەیە لیرەوە بەردەوامەو خەباتیکی ژیرانەو کۆلنەدەرانەیە دژ بەخورافات و ئەفسانەو جەواشەکانی ئاین رەنگە گەنجی زۆری کوردستان بەتایبەتی ١٧ - ٣٥ سال و سەروتر هینراونەتە ناو وشیاریەکەوە ، هەندیک پەیامی ئاوەزو زانستیان وەرگرتووە و لەخورافات رزگاریان بووە . بەلام هیلی گومان چووەتە ناو زۆریک لەگەنجانەوە جیتر کویرانە دوای خورافات ناکەون و پرسیاریان هەیە تەنانەت زۆریک لەبانگ خوازەکان بەناوی خوازراو دینە گفتوگۆی ئاوەزمەندان و ژیر خوازان ، بەلام شکست دەخۆن و بەناچاری پەنادەبەنە بەرپرسیارکردن ئەمەش نیشاندەری ئەو راستیەیە تەنانەت زۆریکیان بەوەلامەکان یدین قایل نین و بەدوای وەلامی تردا دەگەرین ، ئەوەی ئیستا لەفەیسبوک دەگوزەریت لەماوەی چەند سالی داهاتوودا بەرهەمەکەی دەبینریت و خورافات بەتەواوی لەهەرەس نزیک دەبیتەوە ، ئەمسال بەبەراورد بەسالی پار گۆرانیکی زۆر بەدی دەکریت شیوازی گفتوگۆکان گۆراوەو گۆرانی بەسەردا هەتووە لەجەندسالی داهاتوودا بەرهەمی ئەم خەباتە دەبینریت بەبیگومان و ژیرخوازان و ئاوەزمەندان دین لە مەرگ نزیکدەکەنەوە

  • Wix Facebook page
  • Wix Twitter page
  • Wix Google+ page
bottom of page