
ریگای ژیان

ئایا ژیان تاقی کردنەوەیە؟؟؟
کام تاقیکردنەوە؟؟؟؟؟



ئه‌وه‌ی پیویسته قسه‌ی له‌سه‌ر بکریت مه‌سه‌له‌ی تاقی کردنه‌وه‌یه ،سه‌ره‌تا پیویسته بزانین تاقی کردنه‌وه چیه‌و ژیان چیه ؟دیاره ژیان زۆر فراوانه ته‌نیا له نوسینی سه‌ر کاغه‌ز ناچیت پری له بیر‌و بۆچونی جیاوازه
مرۆڤیش ئازاده له‌ژیاندا یاسا سنوره‌کانی دیاری کردوه ، به‌لام مه‌سه‌له‌ی تاقیکردنه‌وه بۆ ژیان کورت ئه‌هینیت ، چونکه له تاقیکردنه‌وه‌دا ئیجباری نیه مرۆڤ خۆی ئه‌و شته هه‌لده‌بژیریت که‌ده‌یه‌ویت تاقیکردنه‌وه‌ی تیابکات و تیایداشاره‌زابیت ، به‌لام ئیمه به خواستی خۆمان ژیانمان هه‌لنه‌بژاردووه و ره‌گه‌زی خۆمان دیاری نه‌کردووه و هیچ پرسیکمان پینه‌کراوه تا ناچار بکریین به‌تاقیکردنه‌وه ، دواتر پرسیاری تاقی کردنه‌وه‌ی که‌سمان وه‌ک ئه‌ویترنییه ، چونکه له‌روی ره‌گه‌زو جه‌سته‌وه جیاوازین له‌یه‌کتری و له‌روی باری خیزان و په‌روه‌رده‌و ئاین و که‌لتوره‌وه هه‌موو له‌یه‌ک جیاوازین ، سه‌ره‌رای ئه‌وه ئیمه له‌رووی ته‌مه‌نیشه‌وه له‌یه‌ک جیاوازین ، ئه‌گه‌ر ئیمه کۆمه‌لیک خویندکار تاقی بکه‌ینه‌وه هه‌موو یه‌ک ئه‌سیله‌و یه‌ک کاتی دیاریکراویان ده‌ده‌ینی و ده‌بیت خویندکاره‌کان له‌سنوری بابه‌ته‌که‌دا وه‌لام بده‌نه‌وه ، به‌لام ئه‌م وه‌لامه‌ی که‌ده‌لیت خودا دنیای بۆ تاقی کردنه‌وه دروست کردوه کورت ئه‌هینیت له‌لایه‌کی تریشه‌وه ، چونکه خودا ئه‌گه‌ر خودابیت ئه‌بیت ئه‌نجامی تاقی کردنه‌وه‌که بزانیت ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ش بزانیت ئه‌وه تاقیکردنه‌وه هیچ مانایه‌کی نابی مه‌به‌ستم ئیجبار کردن نیه تابلین خوا عیلمی پییه من ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی تاقی کردنه‌وه‌یه‌ک بزانم خویندکاره‌کانم تاقی ناکه‌مه‌وه ، چونکه له‌ساده‌ترین شتا ئه‌گه‌ر ئیمه ئه‌نجامی یارییه‌ک بزانین تاقه‌تمان نییه ته‌ماشای ئه‌ویارییه بکه‌ین سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌حیسابی ئاین خودا ده‌بی له‌و رۆژه‌وه‌ی دنیای دروستکردوه تاکو دنیا کۆتای دیت ده‌بیت ته‌ماشای تاقیکردنه‌وه‌ی دوباره‌بکات ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی ده‌لین دنیا بۆتاقی کردنه‌وه‌یه‌و خوا مرۆڤ تاقی ئه‌کاته‌وه پیمان نالین ئه‌م هه‌موو مرۆڤه بۆچی تاقی ئه‌کریته‌وه ؟ مرۆڤ له‌تاقی گه‌دا چه‌ند مشکی دینی و تاقیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌یه بزانیت ، شتک دۆزیته‌وه به‌تایبه‌تی هۆکارەکانی نه‌خۆشی و سروشتی مشک و گه‌شه‌ی مشک و جیاوازی و لیک نزیکی له‌گه‌ل مرۆڤدا یان بۆ ەزموونی نەشتەرگەری و کاریگەری دەرمان ، به‌لام ئه‌گه‌ر ژیان تاقیکردنه‌وه‌یه خودا ئه‌م کاره بۆئه‌کات ده‌بیت ئه‌وانه‌ی که ئه‌م رایه پیشنیار ده‌که‌ن پیشمان بلین خوا بۆچی ئه‌م کاره‌ده‌کات ؟ ده‌یان هۆکاریشمان به‌نی نه‌ک ته‌نیا بلین ئه‌یه‌ویت چاک و خراپ و باوه‌ردار و بیباوه‌ر جیابکاته‌وه ، چونکه ئه‌مه خودا داکات به‌شتیکی نه‌فام وخودا ش زۆرله‌وه گه‌وره‌تره‌بکریت به نه‌فامیک ئه‌مه تاوانیکه به‌رامبه‌ر به‌خوادا ده‌کریت دنیایه‌کی له‌م شیوه‌یه دروست بکه‌ی ته‌نیا بۆجیاکردنه‌وه‌ی باوه‌ری مرۆڤه‌کان، چونکه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی وتمان باوه‌ریش و چاکه و خراپه‌ش په‌یوه‌ندییان به‌ژینگه‌ی که‌سه‌کانه‌وه هه‌یه ، ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی مرۆڤ مشک نیه و خواش مرۆڤ نیه تا پیویستی به‌زانیاری بیت لیره‌دا ده‌بینین پرسیاری ئایا ژیان تاقی کردنه‌وه‌یه هه‌ره‌س دینیت و تاقی کردنه‌وه نییه و تاقیکردنه‌وه کورت ئه‌هینیت ، به‌لام ئه‌گه‌ر خودایه‌ک هه‌بیت ، ئه‌و خودایه‌ش وه‌ک ئه‌وه بیت که‌سپینۆزه باسی ده‌کات یان هه‌ر کامیکمان بیری لیبکه‌ینه‌وه‌و بمانه‌ویت لیی تیبگه‌ین ده‌بیت خودا بۆ کۆمه‌لی هۆکاری دیکه دنیای دروست کردبیت ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی نیچه بکه‌ین که‌ده‌لیت : ئه‌ی ئه‌ستیره‌ی مه‌زن ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بوونایا که‌بۆیان هه‌لدیی تۆ چ بایه‌خیکت ده‌بوو یان چ واتایه‌کت ده‌بوو که‌واته ده‌بینین خوا بۆ سه‌لماندنی بونی خۆی ژیانی دروست کردوه نه‌ک ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی که ئه‌وان ده‌یلین ، چونکه ئه‌مه له‌راستییه‌وه نزیکتره و ئه‌قلانیتره ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی نیچه خوازه‌یه مه‌رج نیه مه‌به‌ستی خودابیت ، چونکه ئه‌و مه‌رگی خودا راده‌گه‌یه‌نیت ده‌لی سیبه‌ره‌کانیشی له‌ناو ده‌به‌ین ئایا ژیان تاقیکردنه‌وه‌یه ؟ کام تاقیکردنه‌وه ئه‌نفال یان هه‌له‌بجه
رامان بەرز