top of page

شه‌یتان و مسولمان له‌ ته‌وه‌ری سه‌ربه‌رزی و سه‌رشۆریدا ، خویندنه‌وه‌یه‌کی ئاوه‌زمه‌ندانه‌ بۆ قورئان و ئه‌قلی محه‌مه‌د

ئه‌گه‌ر سه‌یری مرۆڤ بکه‌ین و بمانه‌ویت بزانین مرۆڤی سه‌ربه‌رز کییه‌و مرۆڤی سه‌رشۆر کییه‌و کامیان باشترن ئه‌وه‌ گومانی تیانیه‌ مرۆڤیک سه‌رنه‌ویکات بۆکه‌سیکیترو ئه‌و به‌ گه‌وره‌ی خۆی بزانیتو  خۆی بکات به‌ کۆیله‌ی ئه‌وکه‌سه‌ ئه‌وه‌ که‌سیکی نه‌فس نزمه‌ ریزگرتن شتیکی تره‌ که‌سیک ریز له‌که‌سیک ده‌گریت له‌به‌امبه‌را ئه‌وکه‌سه‌ش ده‌بیت ریز له‌م بگریت به‌لام چیرۆکه‌کانی قورئان وای نیشان ده‌ده‌ن که‌ الله‌ ویستوویه‌تی ابلیس (شه‌یتان )سوجده‌ بۆئاده‌م به‌ریت له‌کاتیکا خودا ده‌لیت نابیت سوجده‌ بۆکه‌س به‌رن جگه‌له‌ خودا که‌ ئه‌مه‌ قسه‌ی قورئانه‌و مسولمانان پییان وایه‌ له‌ له‌وحل مه‌حفوز هه‌مووشته‌کان نوسراوه‌ توشی دوودژیه‌کی ده‌بن که‌ به‌که‌س چاره‌ناکریت یه‌که‌م مه‌سه‌له‌ی له‌و حل مه‌حفوزو روداوه‌که‌ که‌شه‌یتان تاوان بارنابیت چونکه‌ له‌سه‌ری نوسراوه‌ دووه‌م خوداده‌لیت نابیت سوجده‌ بۆکه‌س به‌رن و داواله‌ ابلیس ده‌کات سوجده‌ بۆ ئاده‌م به‌ریت هه‌ر وه‌ها الله‌ قسه‌ی خۆی ده‌شکینیت  به‌وه‌ی ده‌لیت نابیت سوجده‌ بۆکه‌س به‌رن و  دواتر داواده‌کات سوجده‌ بۆئاده‌م به‌رن به‌مه‌لایکه‌و ئیبلیسه‌وه‌ ، به‌لام لیره‌دا کۆمه‌لیک شت جیگای پرسیارن ئایا کاره‌که‌ی شه‌یتان جیگای ده‌ست خۆشیه‌ یان سه‌ر زه‌نشت البقرة - الآية 34وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ من پیم وایه‌ ده‌بیت ده‌ست خۆشی لیبکه‌ین چونکه‌ سه‌رنه‌وی ناکات و نایه‌ویت سه‌ر بۆ که‌س شۆرکات و خۆی رابه‌رایه‌تی خۆی ده‌کات  له‌م چی رۆکه‌دا ئه‌وه‌ی گوی رایه‌ل نابیت که‌سیکی خراپه‌و له‌به‌هه‌شت بیبه‌ش ده‌کریت و سه‌رئه‌نجامی دۆزه‌خه‌  که‌واته‌ ئه‌وه‌ی کۆیلایتی قبوول نه‌کات ده‌بیت به‌نه‌فره‌ت بکریت ئه‌م چیرۆکه‌ هینده‌ی ستایشی سه‌ر شۆری ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی شوینکه‌وته‌کانی محه‌مه‌د له‌ قسه‌ی محه‌مه‌د ده‌رنه‌چن  نایه‌ویت مرۆڤ سه‌ربه‌رز بیت هه‌ر ئه‌م دینه‌ مسولمانان فیر ده‌کات سوجده بۆ الله‌ یه‌کقُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ ،  لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ ، وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُوَلَا أَنَا عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ ، وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ،لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ

که‌ محه‌مه‌د له‌ خه‌یالی خۆیا دروستیکردووه‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر خوایه‌کیش هه‌بیت پیویستی به‌نویژنیه‌ هینده‌ی نویژ ئامرازیکه‌ بۆکۆیله‌کردنی مرۆڤ هینده‌ ریوره‌سمیک نیه‌ بۆ خواو سیسته‌می گه‌ردوون ، لیره‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی که‌ دینی ئیسلام له‌ریی چیرۆکه‌کانیه‌وه‌ نه‌فره‌ت له‌سه‌ر به‌رزی و مرۆڤی ئازاد ده‌کات و ستایشی مرۆڤی سه‌رشۆری ده‌کات نه‌فره‌ت له‌ مرۆڤی ئازاد ده‌کات دواتر له‌نویژ دا هه‌مووان ناچار ده‌کات به‌قسه‌ی ئیمام بکه‌ن و هه‌مووان ببن به‌کۆیله‌ی پیشه‌وای ئاینی  و له‌کاری رۆژانه‌ی مسولماناندا ده‌بیت هه‌موو کاریکیان به‌قسه‌ی مه‌لا  بیت و ئه‌وبریار له‌سه‌ر حه‌لال و حه‌رام بات مرۆڤی مسولمان ده‌بیت به‌ته‌شریع کار بکات و ئه‌قلی فری داته‌ته‌نه‌که‌ی زبله‌وه‌ چونکه‌ الله‌ خه‌یالیه‌که‌ زانایه‌و ئه‌مان گه‌مژه‌و نه‌زانن ئه‌گه‌ریش بی فه‌رمانی مه‌لا و ته‌سریع و الله‌ بکه‌ن ئه‌وه‌ وه‌ک شه‌یتان وان چونکه‌ شه‌یتان سه‌ر شۆری قبوول نه‌کردووه‌ هه‌رکه‌س سه‌ر شۆری قبوول نه‌کات ئه‌وه‌ وه‌ک شه‌یتانی لی به‌سه‌ر دیت بۆیه‌ مسولمانان ده‌بیت هه‌میشه‌ سه‌ر شۆر بن بۆ الله‌و ته‌شریع و مه‌لا ، بۆیه‌ ده‌بینین ئاینی ئیسلام مرۆڤی مسولمان ڤیری سه‌ر شۆری ده‌کات ئه‌گه‌رچی زۆر به‌ی دینه‌کان کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ن به‌تای به‌تی دینه‌ سه‌میه‌کان ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئاسمانی بوون ده‌که‌ن تا ئاسانتر مرۆڤ به‌ کۆیله‌ بکه‌ن و سه‌ر به‌رزی نه‌فره‌ت لیده‌که‌ن ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌رزی کاریکی زخراپ بیت ئه‌وه‌من ده‌مه‌ویت و ده‌ست خۆشی له‌کاراکته‌ری شه‌یتان ده‌که‌م له‌وچیرۆکه‌دا چونکه‌ کۆیلایه‌تی و سه‌رشۆری په‌سه‌ند ناکات و ئازادی ده‌ویت ، ئه‌وه‌ی له‌م چیرۆکه‌تیده‌گه‌ین مسولمانان خه لکانیکی سه‌رشۆرن و شه‌یتان که‌سایه‌تیه‌کی سه‌ربه‌رز ره‌نگه‌ مسولمانان بلین ئه‌وه‌ له‌ خۆ بایبوونه‌ چونکه‌ بیفه‌رمانی الله‌یکردووه‌  به‌لام ئه‌وه‌ کاریکی چاکه‌ که‌ سه‌ری شۆرنه‌کردووه‌ بۆمرۆڤ و سه‌ربه‌رزانه‌ بریاری خۆی داوه‌  له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ به‌قسه‌ی الله‌یکردووه‌ جگه‌له‌ الله‌ سوجده‌ی بۆکه‌سی تر نه‌بردووه‌ ،  به‌لام به‌م داوایه‌ی الله‌ الله‌ ده‌بیته‌ که‌سیکی بی به‌لینو درۆزن چونکه‌ له‌ جه‌ندان جیداده‌لیت جگه‌ له‌ الله‌ سوجده‌ بۆکه‌س مه‌به‌ن به‌لام هه‌رخۆی داواده‌کات سوجده‌ بۆکه‌سانی تر ببه‌ین  له‌م جیرۆکه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی چیرۆکه‌ کانی قورئان بیسه‌ره‌و به‌ره‌ییه‌کی  زۆری تیدایه‌و قسه‌کان هه‌لیت و په‌لیتن و به‌که‌س پینه‌ناکریت هه‌ر بۆیه‌ هه‌ر بکات له‌ قورئان ورد ده‌بینه‌وه‌ ده‌بینین قورئان له‌لایه‌ن نوسه‌ریکی زۆر بیسه‌لیقه‌و نه‌فامه‌وه‌ نوسراوه‌و خۆشی نازانیت چی ده‌لیت  و هه‌رجاره‌و له‌ ئاوازیک ده‌خوینیت و  خۆی خۆی به‌درۆ ده‌خاته‌وه بۆیه‌ من له‌ مسولمانان ده‌پرسم ئایا ئیوه‌ سه‌ر به‌رزن یان سه‌ر شۆر ئایا کۆیلایه‌تیو سه‌ر شۆریتان ده‌ویت یان سه‌ر به‌رزیو ئازادی

  • Wix Facebook page
  • Wix Twitter page
  • Wix Google+ page
bottom of page